ناسا یەكەم كەشتی ئاسمانی ئاراستەی خۆر دەكات

جیهان

12/08/2018‌ 836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ناسای گەردوونی ئەمریكی، یەكەم كەشتی ئاسمانی ئاراستەی خۆر كرد، كە یەكەم جارە هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت.
  
ناسا ئەمڕۆ یەك شەممە ئەو كەشتییە ئاسمانییەی ئاراستەی خۆر كردووە، كە بڕیارە لەنزیك خۆر جێگیر ببێت، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی چەند لێكۆڵینەوەیەكی گەردوونی.

كەشتییەكە ناوی “باركر سۆلار برۆب”، كە لەبنكەی “كیب كنافیرال” لەویلایەتی فلۆریدای ئەمریكاوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.

گەشتی ئاسمانی ئەو كەشتییە ئاسمانییە، حەوت ساڵ دەبێت، كە ماوەی گەشتەكەی 1.6 ملیۆن كیلۆمەترە، كە كار لەسەر تیشەكانی خۆر دەكات.

بەپێی گۆڤاری سبیسی ئەمریكی، تایبەتمەندی ئەو كەشتییە ئاسمانییە، زۆر بەرزەو توانایەكی بەهێزیشی هەیە بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرما، بەشێوەیەك تا ئاستی 1370 پلە كێشەی نییە.

هـ ـ ح