بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر نزمدەكاتەوە

جیهان

16/08/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوتی ئەمریكای زیاتر نزمكردەوە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی رووی لەدابەزین كردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 65.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 2.03 دۆلار بەرێژەی 3% رووی لەنزمبوونەوە كردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.70 دۆلار بەرێژەی 2.35% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

چەند رۆژێكە بەرهەمی نەوتی ئەمریكا رووی لەزیادبوون كردووە، بەشێوەیەك 6.8 ملیۆن بەرمیل لەم هەفتەیە زیاد بووە، ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح