شارپرێس:
پاش ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاریدا وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ له‌توركیا بكات، سودان-یش هه‌وڵده‌دات هاوكاری توركیا بكات له‌و كێشه ئابورییه‌ی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ڕوبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیای توركیا، شاندێكی سودان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لدردێری محه‌مه‌د وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆكی توركیا كۆبووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاوكاریكردنی توركیا بووه له‌لایه‌ن سودانه‌وه.
سه‌ردانی شاندی سودان بۆ توركیا پاش بڕیاری میری قه‌ته‌ر دێت، كه دوێنێ چوارشه‌ممه بڕیاریدا وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ به‌به‌های 15 ملیار دینار له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی كه توركیای تێكه‌وتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سودان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌توركیاوه ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان توركیا‌و سودان ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردن.
چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن، توركیا له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكادا هه‌وڵی سازشكردن نادات، به‌ڵكو به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئابووری توركیا، دابه‌زینی به‌های لیره‌وه نه‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیای توركیا، له‌پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ قه‌ته‌ر ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی به‌گوژمه‌یه‌كی گه‌وره له‌توركیا ڕاگه‌یاند، پاش سه‌ردانی شاندی سودان بۆ توركیا، ئێستا به‌های یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ره به نزیكه‌ی 5 لیره، كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر بوو به 7 لیره.
ڕ . ج