نرخی دراوەكان.. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان

18/08/2018‌ 3585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 400 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 400 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 138 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 154 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح