گرژییەكانی واشنتۆن‌و ئەنقەرە بەردەوامە.. لیرەی توركی دابەزینێكی گەورەی تر تۆماردەكات

جیهان

27/08/2018‌ 7046 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینێكی تری گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی نێوان واشنتۆن‌و ئەنقەرە.

بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز)، نرخی لیرەی توركی لەكۆتا مامەڵەكان رۆژ نرخی لیرە، بەرێژەی 3% دابەزیوە، ئەوەش دابەزینێكی گەورەیە لەچاو رۆژانی.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی هەر 6.19 لیرەیەكی توركی بەرانبەر یەك دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە دابەزینەكەی لەچاو رۆژی رابردوو شەش لیرە بووە.

ماوەیەكە كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان توركیاو ئەمریكا هەیە، كە كێشەكانیش بەردەوامی هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی لیرە بەرێژەی 39% لەمساڵدا.

هـ ـ ح