وه‌رگێران : حلمی ره‌سول ره‌زا
میدیاكاری توركی "رحمی تروان" له وتارێكیدا به‌ناوی " یادگاری پاشا‌كان" باس له‌وه‌ده‌كات، تا ئێستاش توركه‌كان هه‌مان توركی سه‌رده‌می عوسمانی، تا ئێستاش دواكه‌وتوویی له جیهانی ئیسلامی‌دا، هه‌مان دواكه‌وتن و تاوانه به‌ناوی ئیسلامه‌وه.
له پاش كۆچی "ئه‌رتغرل" ناكۆكی كه‌وته نێوان براكه‌ی "دوندار" و كوڕه‌كه‌ی "عوسمان"، و كۆتاییه‌كه‌ی به كوشتنی دوندار هات و به‌م شیوه‌یه ده‌وڵه‌تی عوسمانی دروست بوو.
مورادی یه‌كه‌می نه‌وه‌ی عوسمان، كاتێ بو به سوڵتان، ئیبراهیم و خلیلی برای كوشت له ترسی تموحه‌كانیان، كاتێكێش له‌سه‌ره مه‌رگا بوو له جه‌نگی كۆسۆفۆ بڕیاری ده‌ركرد به خنكاندنی كوڕه‌كه‌ی "یه‌عقوب" بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی براكه‌ی نه‌كات له هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سوڵتان محمدی دووه‌م كه ئه‌سته‌نبوڵی فه‌تح كرد، فه‌توایه‌كی ده‌ركرد تیایدا شه‌رعیه‌ت و حه‌ڵالی ئه‌دات به ده‌ستی سوڵتان بۆ كوشتنی براكه‌ی له پێناو یه‌كبونی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی.
سوڵتان مورادی سێیه‌م، هه‌ر پێنج براكه‌ی كوشت له‌كاتی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سوڵتان محمدی سێیه‌م، له‌وانی پێش خۆی به‌ره‌حم تر نه‌بوو، له‌كاتی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر نۆزده براكه‌ی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات له‌و بواره‌دا و هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، ئینجا كوڕه بچوكه ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌كه‌ی "محمود" ی كوشت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ كوڕه چوارده ساڵه‌كه‌ی بێت "سولتان ئه‌حمه‌د" كه پاشان به دروست كردنی مزگه‌وتی سولتان ئه‌حمه‌د ناوبانگی ده‌ركرد له ئه‌سته‌نبول.
كاتێ ده‌وڵه‌تی عوسمانی ویستی قاهیره داگیر بكات په‌نجا هه‌زار موسڵمانی له‌و شاره‌دا كوشت، سوڵتان سه‌لیم داوایه‌كی نارد بۆ "تۆمان بای" بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ر به ده‌وله‌تی عوسمانی له به‌رانبه‌ر هێشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ره‌ت كرایه‌وه و به‌هاوكاری خه‌ڵك به‌رگریه‌كی زۆر كرد، پاش نسكۆی به‌رگریه‌كه و راكردنی ده‌سه‌ڵاتدار مصر بوه ویلایه‌تێكی تری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی. پاش ئه‌م داگیركاریه سولتان "سه‌لیم" براكه‌ی خۆی كوشت له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانیه‌كه‌ی.
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر باسكران
شه‌ڕكه‌رو جه‌نگاوه‌ره‌كان مه‌به‌ستیان دروست كردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی بوو.
هه‌رچی كوژراوه‌كانیشه هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌بوو
شه‌ركه‌ره‌كان هاواریان ده‌كرد "الله اكبر"
كوژراوه‌كان شه‌هاده‌تیان ده‌هێنا.
زنجیره‌كه كۆنه، مه‌ترسیداره، تۆقێنه‌ره، به‌ڵام نه‌مان خوێندۆته‌وه‌و سودمان له مێژوو وه‌رنه‌گرتوه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لێبخوێنینه‌وه كه داعشی له دایك بووی ئه‌مرۆیه و ئه‌وه‌مان فێری خۆمان كرد سه‌رسورماوین و تۆقیوین
ببورن
باسی ملیۆنه‌ها كورد و ئه‌رمه‌ن و موسڵمان و مه‌سیحی ئه‌روپامان نه‌كرد، كه بونه قوربانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی به‌ناوی ئیسلامه‌وه
تا ئێستاش توركه‌كان هه‌مان توركن
تا ئێستاش دواكه‌وتوویی له جیهانی ئیسلامی‌دا، هه‌مان دواكه‌وتن و تاوانه به‌ناوی ئیسلامه‌وه