میگان ماركڵ بەلەبەركردنی جلی كورت لەپرۆتۆكۆلی شاهانەیی دەردەچێت

جیهان

31/08/2018‌ 1598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میگان ماركڵ هاوسەری شازادە هاری بەریتانیا، مشتومڕێكی زۆری بە لەبەركردنی جلوبەرگێكی كورت دروستكردووە.

میگان لەمیانی بەشداری نمایشی هامڵتۆنی مۆسیقی تەنوورەیەكی رەشی كورتی لەبەكردووە، ئەوەش لەهۆڵی ڤیكتۆریا باڵاس، كە لەگەڵ شازادە هاری بەشداری لەو چالاكییە لە لەندەنی بەریتانیا كردووە.

ماركڵ ، كە تەمەنی 37 ساڵە بەو هەنگاوەی لە پرۆتۆكۆڵی شاهانەیی بەریتانیا دەرچووە، هەر ئەو دەرچوونەش وای كردووە میدیاكان مشتومڕی لەسەر بكەن.

تەنوورە كورتەكەی ماركڵ لەلایەن "Pump-it-up" دیزارن كرابوو، بەشێكیش لەو كەسانەی پشتگیری دەكەن بەئازا ناوی دەبەن، بەوەی ئەو جلوبەرگەی لەبەركردووە.

هـ ـ ح