نهێنی جوانی‌و رێكی لەش‌و لاری ئەستێرەی "حەریم سوڵتانی" توركی

جیهان

31/08/2018‌ 1211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی توركی مەریەم ئۆزرلی، كە رۆڵی "شاژنە هیام"ی لەزینجیرە فیلمی "حەریم سوڵتان" گێرا، بەجوانی‌و لەش‌و لاری رێك ناسراوە.

بەپێی سەرچاوەكان مەریەم هەمیشە هەوڵ دەدات كێشێكی تەندروستی هەبێت، بۆیە بە بەردەوامی خاوەنی لەش‌و لارێكی رێكە، كە رێگەنادات چەوری لەشی زیاد بكات.

هەروەها نهێنییەكی تری ئەو هونەرمەندە توركییە، خواردنەوەی رێژەیەكی زۆری ئاوە، كە لەرێگەیەوە هەم لەشی بەلاوازی دەهێڵێتەوە، هەم پارێزگاری لەجوانی پێستی دەكات .

مریەم لەگەڵ ئەوەش بە بەردەوامی خواردنی تەندروست دەخوات، بەتایبەتی سەوزەوات، لەگەڵ خواردنەوەی بڕێكی باش لەشیر، كە ئەوەش هۆكاری سەرەكین بۆ جوانییەكەی.

هـ ـ ح