چاوەڕواننەكراو.. مادە كحولییەكان تەنیا زیانی نییەو چەند سوودێكیشی بۆ مرۆڤ هەیە

جیهان

06/09/2018‌ 9598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەمیشە ئەوەمان بەگوێ‌ دەكەوێت، كە خواردنەوە كحولییەكان زیانی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ هەیە، بۆیە پزیشكان رێنمایی دەكەن، خۆمان لەخواردنەوەی بەدوور بگرین.

بەپێی چەند توێژینەوەیەكی نوێ‌، خواردنە كحولییەكان جگە لەزیانەكانی چەند سوودێكی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر بەرێژەیەكی كەمبخورێتەوەو زیادەرۆیی تێدا نەكرێت.

توێژینەوەكان كۆمەڵێك سوودی مادە كحولییەكانیان باس كردووە، كە خۆی لەپێنج خاڵدا دەبینێتەوە.

سوودی بۆ پێست هەیە، سوودەكەشی ئەوەیە، كە ئەگەر بەرێژەیەكی كەمبخورێتەوە، پێست جوان دەكات.

كێش زیاد دەكات، بۆ ئەو كەسانەی گرفی كێشیان هەیەو بە بەردەوامی لاوازن، خواردنەوەی مادە كحولییەكان دەبێتە هۆی زیادكردنی كێشیان.

رێكخستنی خەو، خواردنەوە كحولییەكان بەرێژەیەكی زۆر باش كاریگەری لەسەر خەو دادەنێت، بەتایبەتی ئەو كەسە بەتەمانانەی كێشەی خەویان هەیە.

نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان، مادە كحولییەكان هۆكارێكی باشن بۆ رێگری لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە بۆ ماوەیەكی درێژ.

نەخۆشییەكانی جگەر چارەسەر دەكات‌و كارەكانی رێكدەخات.

هـ ـ ح

بەپەلە