داهاتی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكراكرا

وەرزش

08/09/2018‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داهاتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ وەرزی 2017 -2018  گەیشتە 750 ملیۆن و 900 هەزار یورۆ.

یانەی ریاڵ مەدرید خشتەی داهاتی وەرزی رابردووی بڵاوكردەوە، بەو پێیەش داهاتی چالاكییەكانی یانەكە بەراورد بە وەرزی رابردووتر لەسەدا 11.3 زیادیكردووە و بووەتە 750 ملیۆن و 900 هەزار یورۆ.

ئەو ژمارەیەك ئەو داهاتە لە خۆناگرێت كە یانەكە لە ئەنجامی گواستنەوەی یاریزانان دەستیكەوتووە و ئەو بڕەی كە بە لەسەدا 11.3 زیادیكردووە بریتییە لە 76 ملیۆن یورۆ.

 لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا زۆرترین هەڵكشانە لە ساڵێكدا لە داهاتدا لە ساڵێكی داراییدا.

لە راگەیەنراوەكەی یانەی شاهانەدا باس لەوەكراوە، ئەو سەركەوتنانەی لە جامەكاندا بەدەستهاتوون رۆڵیان لە بەرزكردنەوەی داهاتی یانەكەدا هەبووە، بەڵام ئەمە هاوكات بووەتە خەرجیی بەهۆی ئەو بەخشیشانەی كە دراون.

ریاڵ مەدرید كە هیچ قەرزێكی لەسەر نییە، بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەكە، لە قازانجكردن بەردەوامە.

یانەكە لە مانگی تەمووزدا و لە بەرامبەر 100 ملیۆن یورۆدا رێگەی بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی دابوو مەدرید بەرەو یوڤێنتوس جێبهێڵێت.
ه.م