وەستایەك 50 ساڵە پیشەی رەنگكردنی بەنە

هەمەڕەنگ

09/09/2018‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی ئیحسان كارائاغاچ تەمەن 66 ساڵ، نیو سەدەیە لە شاری ئاكسارای پیشەكەی رەنگكردنی بەنی فەرش و قاڵییەوە و بەردەوامە لەسەری.

عەلی ئیحسان كارائاغاچ هەموو بەیانییەك بەهەمان شەوق و زەوقەوە مەنجەڵی بۆیەكان دەخاتە سەر ئاگر و رەنگەكان بۆ رەنگكردنی ئەو بەنەی بۆیان هێناوە ئامادەدەكات.

دواتر بۆیەكان دەكاتە نێو مەنجەڵەكەوە و دوای كوڵاندنیان بۆ ماوەیەك، بەنەكەی تێدەكات و بۆ ماوەیەكی زۆر تێكی دەدات تا رەنگ بگرێت. ئەم پیشەوەرە چەند شاگردێكیشی هەیە لەكاتێكدا كاریان زۆربێت هاوكاریی دەكەن و بەنەكە بۆ وشكبوونەوە هەڵدەخەن.

ئەو بەنەی عەلی ئیحسان كارائاغاچ رەنگیان دەكات لە شارەكانی ئادانا، قەیسەری، سیواس، ئەرزەڕۆم، نیغدە و بەدلیس دەكرێنە فەرش و قاڵی.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ عەلی ئیحسان رایگەیاند، ساڵی 1968 لە شارۆچكەیەكی پارێزگای نیغدە شاگردی وەستایەك بووە و لەوێوە پیشەكە فێربووە.

عەلی ئیحسان كارائاغاچ وتی، "تا كاتێك چووم بۆ سەربازی شاگردبووم و فێری پیشەكە بووم. ساڵی 1977 كە لە سەربازی گەڕامەوە لە ئاكسارای ئەم دووكانەم لەگەڵ برا گەورەكەم كردەوە. پێشتر بە ستافێكی 10-15 كەسییەوە كارمان دەكرد. ماوەی 12 ساڵە بە تەنها كارەكان دەكەم. جار جارە شاگردەكانی پێشووم دێن بۆ هاوكاریكردنم".

عەلی ئیحسان كارائاغاچ ئاماژەی بەوەدا كە تاكە بۆیاخچیی ناوچەكەیە و وتی، "ئەو بەنەی رەنگیان دەكەم لە شارەكانی ئادانا، قەیسەری، سیواس، ئەرزۆڕۆم، نیغدە و بەدلیس-ەوە بۆم دێن. رەنگیان دەكەم و بۆیان دەنێرمەوە. لەبەرئەوەی لە ناوچەكەدا هیچ وەستایەكی دیكە ئەم كارە ناكات، بەنی خوری تەنها بۆ من دێت. تا دەست و قاچەكانم كاربكەن لەم پیشەیە بەردەوام دەبم".

عەلی ئیحسان كارائاغاچ ماوەی 41 ساڵە لەو دوكانەدایە و بەشەوق و زەوقێكی زۆرەوە كارەكەی دەكات.
ه.م