بڕی هێنان و بردنی پارەی بیانی ڕێگەپێدراو لە عێراقەوە بۆ ئێران دیاریكرا

عیراق

09/09/2018‌ 3835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی گشتی گومركی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێنمایی تایبەتی بۆ هێنان و بردنی بڕی ئەو پارەیەی كە ڕێگە پێدراوە بۆ ئێران دیاریكرد. 

دەستەی گشتی گومركی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "بە گوێرەی ڕێنماییەكانی ئاڵۆگۆڕكردنی دراوی قورس لە ئێران، بڕی ڕێگە پێدراو لە دراو یۆرۆ 10 هەزار یۆرۆیە، یان ئەو بڕەی كە هاوتایەتی، هەروەها بڕی پارەی هێنراو بۆ دەرەوەی ئێران 55 هەزار یۆرۆیە یان ئەو بڕەی كە هاوتایەتی".

دەستەی گشتی گومركی عێراق كە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراقە راشیگەیاندووە، لە كاتی پێشێلكاری لەو بڕەی كە دیاریكراوە، پێویستە فەرمانگەی گومرك ئاگاداربكرێتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.

ئەو رێنماییە نوێیەی دەستەی گشتی گومركی عێراق لەكاتێكدایە هەریەكە لە روسیا و توركیا و ئێران رێككەوتوون لە نێوان خۆیاندا مامەڵەی بازرگانی بە دراوی نیشتیمانی وڵاتەكانیانەوە بكەن.

ئەو هەنگاوەی وڵاتانی روسیا و توركیا و ئێران دوای سەپاندنی سزای ئابووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دێت بەسەر هەریەكە لە توركیا و ئێراندا، هاوكات چەندین سزای ئابووری بەسەر بانك و كەسایەتی روسیادا سەپاندووە.
ه.م