وێنە.. نوێترین مۆدێلەمانی پێڵاوی قەپات بۆ وەرزی پایز‌و زستان

هەمەڕەنگ

10/09/2018‌ 960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: هێڤار عومەر
هەمیشە پێش هاتنی وەرزەكان خانمان بیر لە ڕەنگ و مۆدێلی پێڵاوەكانیان دەكەنەوە، هەروەها چۆنییەتی بەكارهێنانیان‌و پێڵاوی قەپات بۆ وەرزی پایز زیاتر بەكاردێت .

لەئێستادا براندە جیهانیەكان كۆمەڵێك مۆدێلی تازەیان خستووەتە بازاڕەكانەوە , كە ئەم جۆرە پێڵاوانە ڕێگری لەو هەوای سارد دەكات، كە لە گۆڕانی وەرزەكاندا ڕودەدات .

هەروەها بۆ وەرزی زستان زیاتر پوت بەكاردێت و بۆ ئەم ساڵ ئەو مۆدێلانە زیاتر بەكاردێت، كە كورتە و لە خوار ئەژنۆیە، كە لەم ساڵدا پێویستە خانمان خۆیان بە دور بگرن لە بەكار هێنانی ڕەنگە كاڵەكان بەتایبەت ڕەنگی سپی.