شارپرێس: ئامادەكردن: هێڤار عومەر جانتا یەكێكە لەو پێداویستییانەی، كە لەلایەن خانمان زۆر گرنگە و زۆر بەكاردێت. ڕۆژانە براندە جیهانییەكان كۆمەڵێك مۆدێلی تازە دەخەنە بازاڕەكانەوە و لەئێستادا بە پێی گۆڕانی وەرزەكان ڕەنگ و مۆدێلەكانیش لەلایەن بەكارهێنەرانەوە دەگۆڕێت. بۆ ئەم ساڵ زیاتر ئەو جۆرانەی، كە لە شان دەكرێن و دەسكێكی درێژی هەیە بەكاردێت، هەروەها ڕەنگە ئاڵەكان زیاتر بەكار دێت بۆ ئەوەی زیاتر درەوشاوە دەربكەوێت. گونجاندنی لەگەڵ جۆری چاكەت و پێڵاو زۆر گرنگەو بەكارهێنانی ڕەنگە تۆخەكان بۆ پایز زۆر گرنگە، وەك لەم وێنانە دەردەكەوێت.