گواردیۆلا چاوی لەرفاندنی ئامانجێكی بەرشەلۆنەیە

وەرزش

10/09/2018‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی چاوی لەكڕینی یاریزانێكی یانەی پاریس سان جێرمانە، كە ئەو یاریزانە ئامانجی یانەی بەرشەلۆنەیە بیكرێت.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، گواردیۆلا دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو ئەدریان رابیۆ بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی وەرزی گواستنەوەی هاوینەیی یانەی بەرشەلۆنە چەند جارێك هەوڵی كڕینی ئەو یاریزانەیدا، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

گواردیۆلا دەیەوێت رابیۆ بكاتە جێگرەوەی فێرناندینیۆی بەرزیلی، كە تەمەنی ئەو یاریزانە چووەتە سەرو ئاستی وەك پێویست نییە.

هـ ـ ح