مارادۆنا ئەركە نوێیەكەی بەگرنگ دەزانێت

وەرزش

11/09/2018‌ 194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دێگۆ مارادونای ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین، وەرگرتنی ئەركە نوێیەكەی، كە راهێنەرایەتی یانەیەكی مەكسیكییە، بەگرنگ وەسفكرد.

دیگۆ مارادۆنا بەم دوایانە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی دورادۆس دی سینالوا مەكسیكی وەرگرت، كە لەو بارەوە رایگەیاند، وەرگرتنی ئەم ئەركە نوێیەی راهێنەرایەتی، بۆ خودی خۆم‌و خانەوادەكەشم گرنگە.

ئەو ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین راشیگەیاند، سوپاسی ئیدارەی یانە مەكسیكییەكە دەكەم، كە گرنگییەكی زۆریان بەمنداو توانیم، ئەم ئەركە بەتەمەنی 57 ساڵی وەربگرم.

دێگۆ جەختیكردەوە، هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامی باش بۆ یانە مەكسیكییەكە بەدەستبهێنێت‌و بۆ ئەوەش داوای هاوكاری لەیانەكەی كرد.

هـ ـ ح