"ناسا" چەند وێنەیەكی گەردەلوولی فلۆرنسی ئەمریكا بڵاودەكاتەوە

جیهان

14/09/2018‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەی ئاسمانی ‌و گەردووی ئەمریكی "ناسا"، چەند وێنەیەكی گەردەلوولی فلۆرنسی بڵاوكردەوە، كە لەرێگەی مانگی دەستكردەوە گیراون.

گوردەلوولەكە لەناوچەكانی باكووری رۆژئاوای ئەمریكا بەخێرایی 180 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا لەناوچە كەناراوییەكانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی ناوچەی رۆژهەڵات دەڕوات.

وێنەكە رۆژی پێنج شەممە لەسەعات 6:56 بەكاتی رۆژهەڵاتی ئەمریكا گیراوە (سەعات 10:56 دەقە بەكاتی گرینچ)، ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویكردووەتەوە.

لەوێنەكاندا بەروونی خێرایی گەردەلوولی فلۆرنس دەبینرێت، كە مەترسی لەسەر ئەو ناوچانە دروست كردووە رووی تێدەكات.

هـ ـ ح