دیل پێرۆ بەرشەلۆنە لەبردنەوەی نازناوی چامپیۆسلیگ دووردەخاتەوە

وەرزش

15/09/2018‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەیساندرۆ دیل پێرۆی ئیتالی‌و یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس پێشبینییەكانی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا خستەڕوو.

دیل پێرۆ هەر یەكە لەیانەكانی بەرشەلۆنەو ئەتلتیكۆ مەدرید و بایەرن میونخی درورخستووەتەوەو بەوەی ناتوانن ئەمساڵ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرنەوە.

ئەو یاریزانەی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس، كە ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیاش بوو، هەریەكە لەیانەكانی یۆڤانتۆس مانچستەر سیتی‌و پاریس سان جێرمانی كاندیدكردووە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە.

لەبارەی یۆڤانتۆسیش رایگەیاندووە، كە زۆرترین چانس یانەی یۆڤانتۆسە بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆس لیگ، چونكە ئەمساڵ كریستیانۆ رۆناڵدی پرتوگالی رووی لەو یانە كردووە هێزێكی زۆری بەیانەكەی بەخشیوە.

هـ ـ ح