یەكێتی رۆژی یەك شەممە كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلادەكاتەوە

عیراق

15/09/2018‌ 1293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوەو لەو كۆبوونەوەیە كاندیدی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق یەكلادەكاتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكە، كە قسەی بۆ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت كردووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی یەك شەممە كۆدەبێتەوەو لەو كۆبوونەوەیە كەسێك بۆ سەرۆك كۆمار وەك كاندید دەستنیشان دەكەن.

لەسێ‌ خولی رابردووی سەرۆكایەتی كۆمار ئەو پۆستە بۆ كورد بووەو لەناو كوردیش بەر یەكێتی كەوتووە، ئێستا ئەو حیزبە چاوی لەوەیە جارێكی تر پۆستەكە وەربگرێتەوە.

پێشتر ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی محەمەد سابیری كاندید كردبوو بۆ سەرۆك كۆماری عێراق‌و ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە، كە رەنگە ناوبراو متمانەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەرگبرێت‌و ببێتە كاندیدی سەرۆك كۆمار.

هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەهەوڵی پارتی دیموكراتیش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردووە، كە ئەو حیزبەش كاندیدی دەبێت‌و رەنگە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی كاندید بكات.

هـ ـ ح