دوو کاندیدی هاوپەیمانی بەجیا بەشداری لەهەڵبژاردن دەکەن

کوردستان

15/09/2018‌ 4024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو کاندیدی هاوپەیمانییەکەی بەرهەم  ساڵح بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.


بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەش چەندین قەوارە و لایەنی سیاسی ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە و لەنێوشیاندا تەنها قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کشاونەتەوە.


هەریەکە لە نیھاد ھەرکی و خەتاب عومەر کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لەشاری دهۆک ڕایانگەیاندوە بەشداری هەڵبژاردنی دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە خەتاب عومەر رایگەیاندوە "هەرچەندە حیزبەکەم بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووە بەڵام وەک کاندیدێکی هاوپەیمانی بەشداریی هەڵبژاردنی ئەو خولەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکەم".


هاوکات شەوی رابردوو (14-9-2018) نیھاد ھەرکی، کاندیدی لیستی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری رایگەیاندبو "وەک بەربژێرێکی هاوپەیمانی بە تەنیا بەشداری ھەڵبژاردن دەکات".

لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری پێشتر لە کۆمیسیۆن خۆی تۆمارکردبوو و ناوی کاندیدەکانیشی راگەیاندبوو "لە هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوول بەشداریی بکات، بەڵام دوای ماوەیەک لە راگەیێندراوێکدا بایکۆتی خۆیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند".
هـ ـ ر