UNHCR : پەنابەرانی سوریا پێویستیان بە 270 ملیۆن دۆلار هەیە

جیهان

15/09/2018‌ 504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕیکخراوی کاروباری پەنابەران ناسراو بە UNHCR هۆشداری داوە کە پارەی بە دەستەوە نەماوە بۆ دابین کردنی کەرەستەی پێویستی ژیان بۆ ملیۆنان پەنابەر و ئاوارەکانی ناوخۆیی سوریا.

ڕێکخراوی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگتووەکان ڕایگەیاندوە "بە زوترین کات پێویستیان بە 270 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت هەتا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی بە کارەکانی بدات بۆ خزمەتکردن بە ئاوارەکانی سوریا".

UNHCR ئاماژەی بەوەشداوە "لە ئێستادا پێداویستی زیاتر لە 5 ملیۆن و شەشسەد هەزار پەنابەری سوریایی لە تورکیا، لوبنان، ئوردن، عێراق و میسر دابین دەکات، کە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە ژن و منداڵن".

ڕێکخراوەکە ئەوەشی وتوە "بەبێ هاوکاری دارایی ناوتوانرێ خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردە بۆ ئەو خەڵکانە دابین بکرێت".
هـ ـ ر