سوریا.. دوای زیاتر لە حەوت ساڵ هاوڵاتیانی سوریا دەنگیاندا

جیهان

16/09/2018‌ 197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ لە شەڕ و پێکدادان و ئاڵحزی ئەمڕۆ یەكشەممە هاوڵاتیانی سوریا ونە  سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی خۆجێی و پارێزگاكان.

ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا "لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ یە‌ک‌شەممەوە بە كاتی دیمەشق ناوەندەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا كراونەتەوە، تاوەكو كاتژمێر 7:00ی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت".

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشداوە "40 هەزار كەس لە سەر 18 هەزار و 478 كێبركێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی كورسیی ئەنجومەنەكانی خۆجێی و پارێزگاكان".
تا ئێستاش ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان نەیهیشتوە ئەو دەنگدانە لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت.

حەكەم خلۆ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی یاسادانان لە هەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای كوردستان بە رادیۆی ئارتا ئێف ئێم-ی رایگەیاندوە "بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکرات رێگا نادات بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی خۆجێیی سەر بە رژێمی سوریا، لە ناوچەكانی لە ژێر كۆنتڕۆڵیدا".

حەكەم خلۆ ئاماژەی بەوەشداوە "بەشداری لە هەڵبژاردنەكان ناكەین و قبوڵیش ناكەین لە ناوچەكانمان بەڕێوەبچێت".



هـ ـ ر