شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پاسه‌وانی سنور له‌ته‌واوی سنوری باكوری عێراق له‌گه‌ڵ توركیا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك بڕیاردرا له‌وانه، بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پاسه‌وانی سنوری له‌ته‌واوی سنوری باكوری عێراق له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی باری ئه‌منی، به‌زاندنی سنوری عێرتق.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا پۆلیسی فیدراڵی پڕچه‌كتر بكرێت، هه‌روه‌ها كاره‌كانیشیان ڕێكبخرێته‌وه.
پاراستنی هاوڵاتیانی به‌سره‌و ماڵی ده‌وڵه‌ت له‌پارێزگاكه، یه‌كێكی دیكه بوو له‌ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وزاری ئاسایشی نیشتمانی .
ڕ . ج