كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی ڕەبۆ (تەنگەنەفەسی) لەمنداڵاندا

جیهان

17/09/2018‌ 1972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەنگەنەفەسی نەخۆشییەكی درێژخایەنە، كە توشی سییەكان دەبێت و ئەم نەخۆشییە لە ئێستادا كاریگەری كردووەتە سەر ۲۵ ملیۆن كەس لە ئەمریكا و بەربڵاوە لە ناو هەموو تەمەنە جیاوازەكاندا بەجۆرێك ، كە ۷ ملیۆن منداڵ  لەئێستادا تووشی ئەم نەخۆشییە بوون

هەروەها ۳ ملیۆنیان تەمەنیان لە نێوان ۳-۱۱ ساڵە ، نەخۆشی تەنگەنەفەسی كار لەسنگ و قورگ دەكات و سییەكانیش دەگرێتەوە ، ئەو كەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون هەمیشە هەست بەكورتی هەناسەدانیان دەكەن و كۆكەی بەردەوامیان هەیە.

كۆنتڕۆڵكردنی ئەم نەخۆشییە لە لایەن زۆر كەسەوە بە بەكارهێنانی دەرمانی پزیشكییە، كە ڕۆژانە بە بەردەوامی بەكاری دەهێنن ، باوترینیان بەكارهێنانی پەمپی هەناسەتوندییە، كە تەنانەت لە لایەن منداڵانیشەوە بەكاردێت بۆ ئاسان كردنی كرداری هەناسەدان.

لە لێكۆڵینەوە جیهانیەكاندا دەركەوتووە منداڵان توانای چارەسەریان باشترە بەتایبەت ئەگەر لەسەرەتای توش بونیان بە نەخۆشییەكە هەستی پێبكەن ، چونكە پزیشكەكان توانای ڕێكخستنی شێوازەكانی هەناسەدانیان بۆ منداڵان ئاسانتر دەبێت.

هەڵمژینی هەوای ناو پەمپەكە لە ڕۆژێكدا دوو جار لە لایەن كۆمەڵێك لەمنداڵانەوە تاقیكرایاوە بۆ ماوەی 48 ڕۆژ، دەركەوت كە تەندروستیان باشترە لەو منداڵانەی، كە ڕۆژانە زیاتر یاخود كەمتر لە ۲ جار پەمپەكە بەكاردەهێنن.

بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەم نەخۆشییە لە ناو منداڵاندا ، پێویستە لەسەر دایكان و باوكان، كە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن و زۆر ئاگادار بن لەبەكارهێنانی دەرمانی پزیشكی و پەمپی هەناسەتوندی.

هەوڵبدەن منداڵەكانیان دوربن لە تەپوتۆز و دوكەڵی جگەرەو شوێنێكی گونجاویان بۆ دابین بكەن بۆ خەوتن ، لەبەر ئەوەی ڕێگری بكەن خراپبوونی باری تەندروستیان و بەتایبەت هەناسەدانیان.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر