ئەڵمانیا هەوڵی دروستكردنی هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق دەدات

عیراق

17/09/2018‌ 480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاورسۆلا فۆن دێر لێن، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، كە هەوڵی دروستكردنی هەماهەنگی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق دەدەین.

ئاورسۆلا فۆن دێر لێن، راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەكەمان بۆ هەولێر دروستكردنی ئەو هەماهەنگییەیە لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، بەتایبەتی لەناوچە كێشە لەسەرەكان.

قسەكانی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، دوای سەردانی شەوی رابردووی هات بۆ شاری هەولێر، كە ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبووەوە.

ئاورسۆلا فۆن دێر لێن، هەروەها رایگەیاند، لەهەوڵەكانیان بۆ هاوكاریكردنی پێشمەرگە بەردەوامدەبن‌و جەختی لەمانەوەی راوێژكارەكانی ئەڵمانیشی كردەوە لەهەرێمی كوردستان.

هـ ـ ح