غادە عەبدولرەزاق عمرو ئەدیب شەرمەزار دەكات

جیهان

18/09/2018‌ 1793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
غادە عەبدولرەزاق هونەرمەندی میسری عمرو ئەدیبی راگەیەنكاری ناوداری شەرمەزاركرد، ئەوەش لەمیانی بەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی ئێم بی سی.

عمرو ئەدیب لەمیانی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەی پرسیاری سەروەت‌و سامانی لەغادە عەبدلرەزاق كردو وتی: ئێستا چەندێك پارەت لەنانك هەیە، كە پرسیارێكی تایبەت بوو كردی.

لەبەرانبەردا غادە بێ‌ ئەوەی وڵاتی پرسیارەكە بداتە لەپێشكەشكارەكەی پرسی تۆ چەندێك پارەت لەبانك هەیە، عمرو ئەدیب وتی: من خاوەنی 3 ملیون دۆلارم.

غادەش لەوەڵامی ئەوەدا وتی: پارەكەی لەو رێژەیە  زیاترە كە تۆ باسی دەكەین بەو هۆەیەشەوە ئەو پێشكەشكارە جۆرێك لەشەرمەزاری بۆ دروست بوو.

عمرو ئەدیب، بەم دویانە دەستی بە بەرنامە نوێیەكەی كردووە لەو كەناڵە سعودییە، كە ناوی "الحكایە"و هەر جارێك كەسێك بانگ دەكات‌و چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكات.

هـ ـ ح