ڤیدیۆ.. ئۆدی ئۆتۆمبیلێكی نوێی كارەبایی دروست دەكات

جیهان

19/09/2018‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی نمایشی بەنوێترین ئۆتۆمبیلی كرد، كە ناوی "e-tron".

ئۆتۆمبیلەكە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیا ئەڵمانییەكەیە، كە ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی وەرزشییەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

كۆمپانیاكە، دوای سەركەوتنی لەتاقیكردنەوەكان، دوو ڤیدیۆی ئۆتۆمبیلەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی جوانییەكی زۆرە.

ئۆتۆمبیلەكە دوو بزوێنەری كارەبایی هەیەو هێزی بزوێنەرەكان 408 ئەسپەو خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/ساعە بەرزدەبێـەوە، ئەوەش لەماوەی تەنیا شەش چركە.

هـ ـ ح