وێنە.. بەرشەلۆنە گۆڕانكاری گەورە لەشێوەی درێسەكەی دەكات

وەرزش

19/09/2018‌ 260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئەو درێسەیان ئاشكراكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە لەوەرزی 2019 ـ 2020 یاری پێدەكات.

رۆژنامەی "سپۆرت"ی كەتەلۆنی لەو بارەوە وێنەی ئەو درێسەی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، بەپێی وێنەكە بەرشەلۆنە گۆڕانكاری گەورە لەدرێسەكەی دەكات.

درێسەكەی لەرەنگی سوورو نیلی پێكداهاتووە، بەڵام شێوەی دروستكردنەكەی لەچوارگۆشەی بچووك بچووك پێكهاتووە، كە ئەوەش جیاوازە لەدرێسەكانی پێشووتر.

درێسەكەی بەرشەلۆنە، زیاتر لەو درێسە دەچێت لەماوەی رابردوو هەڵبژاردەی كرواتیای پێوە دەناسرایەوە، كە یەكێك بوو لەدرێسە جوانەكانی جیهان.

بەرشەلۆنە تەنیا شەش مانگی تر بەم درێسە كۆنەوە یاری دەكات‌و دوای ئەوە بەو درێسە نوێیەوە دەست بەیاریكردن دەكات.

هـ ـ ح