میسی گەیشت بەژمارەیەكی نوێی پێوانەیی

وەرزش

19/09/2018‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنیل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی یەكەمی یانەكەی لەیاری دژی یانەی ئایندهۆفنی هۆڵەندی تۆماركرد.

میسی لەدەقیقەی 32 گۆڵی یەكەمی لەرێگەی لێدانی راستەوخۆوە تۆماركرد، كە بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد.

بەپێی تۆڕی "ئۆبتا"ی ئاماری میسی بەو گۆڵەی بووە یەكەم یاریزان، كە بووە یەكەم یاریزان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەدوای ستیڤن جیراردی ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوڵ گۆڵی لێدانی راستەوخۆ لەئایندهۆڤان تۆمار بكات.

هەروەها میسی بووە دووەم یاریزان، لەدوای رەئول گۆنزالیزی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید 14 وەرزی یەك لەدوای یەك لەخولی یانە پاڵەوانەكان گۆڵ تۆماربكات.

هـ ـ ح