سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

جیهان

19/09/2018‌ 1404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 یاریدەدەری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندوە "هەفتەی داهاتوو حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات".

پەروێز ئیسماعیلی یاریدەدەری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرۆك كۆمار بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی 72ە مینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەچێتە نیویۆرك"..

پەروێز ئیسماعیلی ئاماژە بەوەشكردووە "حەسەن رۆحانی لەمیانی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا وتارێك پێشكەش دەكات".

ئیسماعیلی یاریدەدەری سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی وتوە "هەروەها رۆحانی لە كۆبوونەوەی ئاشتی لە یادی نیلسۆن ماندێلا، سەرۆكی كۆچكردووی ئەفریقای باشوور وتارێك پێشكەش دەكات و دواتریش رۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە تاران"..
هـ ـ ر