هۆكاری بێهێزبوونی ئێسكی لەشی مرۆڤ لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن

هەمەڕەنگ

24/09/2018‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەیەكێك لە لێكۆڵینەوەكان دەربارەی ئێسكی مرۆڤ ئەوە ئاشكرابووە، مرۆڤ لەگەڵ پیربون و تێپەڕبوونی تەمەنی ئەو گەردانەی، كە لە پێكهاتەی ئێسكەكانیدا هەیە بەرە بەرە دەشكێن‌و دەپوكێنەوە بەمەش هەست بەلاوازبوونی ئێسكەكان دەكەین.

نەخۆشی كەمپتەوی ئێسك كاریكردووەتە سەر ۲۰۰ ملیۆن ئافرەت لەجیهاندا ، لە ئەنجامی بوونی كەمپتەوی ئێسك لەجەستەی مرۆڤدا ، لە هەر ۳ ئافرەتێك ۱ ئافرەت و لە هەر ۵ پیاوێك ۱ پیاو تووشی شكستبوونی ئێسك دەبن لەتەمەنی ۵۰ ساڵ یان بەرەوژوور

لەئەمریكادا نزیكەی 44 ملیۆن كەس لەتەمەنی ۵۰ ساڵیدا لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا دەژین ، توێژینەوە نوێیەكان زیاتر نزیكمان دەكەنەوە لەتێگەیشتن لەو كردارەی، كە بەهۆی پلەدابەزاندنی ئێسك لە كەمپتەوی ئێسكدا ڕوودەدات ، ڕێگای نوێ و شاراوە دەردەخەن بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكە.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر