گەمارۆكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی بەردەوامە

کوردستان

24/09/2018‌ 641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانا محەمەد  وتەبێژی بە‌شی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، گەمارۆكانی سەر فڕۆكەخانەكەیان لەلایەن توركیاوە بەردەوامە.

دانا محەمەد راشیگەیاند "بەپێی ئەو پەیامەی، كە لە سیستمەكانی فڕۆكەوانییەوە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، گەمارۆی ئاسمانی توركیا لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامی هەیە".

توركیا لەساڵی رابردووەوەو بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم گەمارۆی خستە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی‌و هەولێر، بەڵام دواتر گەمارۆی سەر ئەوەی دووەمی هەڵگرت‌و ئەوەی یەكەمیش وەك خۆی مایەوە.

هـ ـ ح