شارپرێس:
كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبووه‌وه، پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عامری له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و شاندێكی یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه، حكومه‌تی نوێی عێراق و په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی تاوتویكراوه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندێكی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد، پرسی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی یه‌كێتی بوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار خرابێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، چونكه له‌ئێستادا یه‌كێتی‌و پارتی له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌وه له‌ناكۆكیدان، هه‌ردوو حزبه‌كه كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات، پارتی ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ئه‌نجامنه‌درێت، به‌ڵكو بكه‌وێته پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه وا بڕیاره ڕۆژی 30ی ئه‌یلول به‌رێوه‌بچێت.
ڕ . ج