سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ڕه‌وا نیه‌ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌رێمه‌كه‌مان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌

کوردستان

24/09/2018‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، "سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كوردە و ئیتستحقاقە و ئەبێ هێزە سیاسیەكان پێكەوە پاڵێوراوێك بۆ ئەم پۆستە دیاری بكەن و به‌ئه‌نجامه‌كه‌شی رازی ببن".

میدیای فه‌رمی یه‌كگرتوو بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له‌وته‌یه‌كدا بۆ ئامادەبووانی یەكەی رێكخستنی كۆیەی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، "سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كوردە و ئیتستحقاقە و ئەبێ هێزە سیاسیەكان پێكەوە پاڵێوراوێك بۆ ئەم پۆستە دیاری بكەن و به‌ئه‌نجامه‌كه‌شی رازی ببن".

ڕاشیگه‌یاند، "رەوا نیە ئەم پۆستە ململانێی لەسەر بكرێت و هەرێمەكەمان بخاتە ژێر پرسیارەوە".

ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یەكگرتوو دەستی لە دزی و كاولكاری و بەهەدەردانی سامانی سەرزەوی و ژێر زەویی نیە و خوا ئەیپارێزێ، یەكگرتوو فیكر و مەعریفەكی تایبەتە و نەیارەكانی ئەمڕۆ بێ یاخود بەیانی ئەبێ بیناسن".

ڕ . ج