شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، "دیارده گه‌ردونیه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی پارێزگای سلێمانی سوتانی به‌رده نه‌یزه‌ك بووه".
به‌ره‌بانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دیارده‌یه‌كی گه‌ردونی له‌ئاسمانی پارێزگای سلێمانی بیندرا كه بریتی‌بوو له‌ڕووناكییه‌كی به‌هێز، له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی بیندرا سوتانی به‌رده نه‌یزه‌ك بوو، كه دیارده‌یه‌كه له وڵاتان ڕوده‌دات و كات و ساتی دیاریكراو خۆی نیه، نازانرێت كه‌ی دێنه ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وییه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم داوای له‌هاوڵاتیان كرد، ئه‌گه‌ر پاشماوه له‌دیارده گه‌ردوونیه‌كه‌یان به‌دیكرد، ئاگاداری كه‌شناسیی بكه‌نه‌وه چونكه له ڕووی زانستییه‌وه به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه.
ڕ . ج