ڤیدیۆ.. چەند منداڵێك سەگێك لە مار-ێكی گەورە رزگار دەكەن

جیهان

06/10/2018‌ 2326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ‌ منداڵ رووبەڕووی مارێكی گەورە بوونەوە، كاتێك خۆی لەسەگێك ئاڵاندبوو، بۆ خنكاندنی.

ئەو منداڵانە لەرێگەی لێدان لەمارەكەو دواتر گرتنی ملی توانیان سەگەكە لەو مارە رزگار بكەن، كە قەبارەیەكی گەورەی هەبووە.

منداڵەكان دوای هەوڵێكی زۆر توانیویان ئەو سەگە لەو مارە رزگار بكەن، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت، كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە.

تائێستا زانیاری لەبارەی شوێنی رووداوەكە بڵاونەبووەتەوە، بەپێی بەپێی جلوبەرگی منداڵەكان بێت، ئەو رووداوە لەناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا روویداوە.

هـ ـ ح

بەپەلە