یەكەم ڤیدیۆی كلینتۆن‌و مۆنیكا لەرۆژی "ئابڕووچوونە گەورەكە"

جیهان

07/10/2018‌ 13591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسینگەی بیڵ كلینتۆنی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە، كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1997 دەگەڕێتەوە.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا بیڵ كلینتۆن‌و مونیكا لۆینسكی دەردەكەوێت، كە لەو رۆژەدا، پرسی كێشە سێكسییەكانی سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكاو ئەو ژنە لەكۆشكی سپی وەك بۆمبێك تەقییەوە.

لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت كلینتون قسەی لەگەڵ لوینسكی دەكات، كە ئەو كچە لەوكاتە لەنووسینگە تایبەتەكەی لەكۆشكی سپی كاركردووەو وێنەیەكی لەگەڵ گرتووە.

پێشتر چەند وێنەیەك لەبارەی پەیوەندییەكانی مۆنیكاو سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا بڵاوبووەو یەكەم جارە ڤیدیۆی نێوانیان لەمیدیاكان دوای چەندین ساڵ لەو رووداوە بڵاودەكرێتەوە.

هـ ـ ح