رێككەوتنێكی عەبادی‌و عەبدولمەهدی بۆ دژایەتی بەرپرسانی گەندەڵ

عیراق

12/10/2018‌ 4716 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد، كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق‌و عادل عەبدولمەهدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رێككەوتوون.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، رێككەوتنەكەی عادل عەبدولمەهدی‌و حەیدەر عەبادی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە لەكابینەی نوێی حكومەت.

بەپێی رێككەوتنەكە عەبدولمەهدی‌و عەبادی درێژە بەپرۆسەی گەندەڵی دەدەن‌و رێگریش لەو بەرپرسانە دەكەن، كە تۆمەتبارن بەگەندەڵی‌و گەشتكردنیان بۆ دەرەوە لێقەدەغە دەكرێت.

هەر بەپێی رێككەوتنەكە عەبادی هاوكاری عەبدولمەهدی دەكات، بۆ ئەوەی دۆسییەی گەندەڵی ئەو بەرپرسانە لەكابینەی نوێ‌ یەكلابكرێتەوە، كە لەكابینەی پێشوو بەگەندەڵی تۆمەتباركراون.

هـ ـ ح