ڤیدیۆ.. هاوشێوەكەی میگان ماركڵ لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

13/10/2018‌ 643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
برۆمیس تامانج، كە یەكێكە لەمایكەپەرە بەناوبانگەكان، توانایەكی زۆری هەیە لەوەی شێوەی خۆی بگۆڕێتە سەر كەسایەتییە جیاوازەكانی جیهان.

تامانج لەنوێترین كاریدا، كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكردووەتەوە، كە تێدا بەشێوەیەكی سەرنج راكێش شێوەی خۆی دەخاتە سەر میگان ماركڵی هاوسەری شازادە هاری بەریتانیا.

ئەو مایكەپەرە پێشتریش لەچەند كارێكی تری شێوەی خۆی خستووەتە سەر چەند كەسایەتییەكی ژنی بەناوبانگ، بەتایبەتی هونەرمەندانی هۆڵیوود.

ئەو ڤیدیۆیە كاردانەوەی زۆری لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكردووەو كاردانەوەكەشی بەجۆرێك بووە ملیۆنان كەس لەماوەیەكی كەمدا سەیریان كردووە.

هـ ـ ح