ئاشكراكردنی زانستی.. سوودە تەندروستییەكانی بیرە

هەمەڕەنگ

13/10/2018‌ 6858 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرانی زانكۆی "ئارلانگن-نورنبیرگ"ی ئەڵمانی چەند سوودێكی تەندروستی بیرەیان ئاشكراكرد.

توێژینەوەكە لەلایەن پرۆفیسۆر كلاۆس هێلربراند ئەنجامدراوەو ئەنجامەكەی لە بەناوی "Xanthohumol" بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، خواردنەوەی بیرە چەند سوودێكی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، خواردنەوەی بیرە، هۆكارێكی باشە بۆ زرێگری لەزیادكردنی كێشی جەستە، ئەوەش بەهۆی كەمكردنەوەی حەز بۆ خواردن‌و رێككردنی سیستەمی خۆراكی.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی بیرە هۆكارێكیشە بۆ رێگری لەتووشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشی جگەر، كە نەخۆشییەكی كوشندەو مەترسیدارە.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە خواردنەوەی بیرە مادەی دژەئۆكسان لەجەستە دروست دەكات، هەروەها مادەكانی فۆسفۆر و یۆد و مەگینیسیۆم و پۆتاسیۆمیش زیاد دەكات.

هـ ـ ح