هۆكارەكەی نازانرێت.. خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراق دەبڕێنرێت

عیراق

14/10/2018‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت لەتەواوی ناوچەكانی عێراق بڕاوە، بەبێ‌ ئەوەی هۆكارەكەی راگەیەنرابێت.

كەناڵی سۆمەرییە لەزاری چەند هاووڵاتییەكی عێراق هەواڵی بڕانی هێڵی ئەنتەرنێتی ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوكردووەتەوە.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، ئەو بڕانە كاریگەری لەسەر خەڵكی داناوەو زیانی بەچەند كۆمپانیایەك لەچەند بوارێكی جیاواز داوە.

لەگەڵ بڕانی ئینتەرنێتیش تائێستا هیچ لایەنێكی پەیوەنیدار روونكردنەوەی لەسەر بڕانەكە نەداوەو هۆكارەكەی رووننەكراوەتەوە.

هـ ـ ح