چەکدارانی داعش ١٣٠ خێزانیان لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فوڕات فڕاند

عیراق

14/10/2018‌ 1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەکدرانی داعش لە هێرشێکیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سنوری سوریا ١٣٠ی خێزانیان دەستگیرکردووە و کە زۆربەیان ژن و منداڵن.


ڕۆژی یەک‌شەممە ڕێکخراوای خاچی سوری نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایانگەیانددوە "لە هێرشەکانی چەکدرانی داعش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر ناوچەکانی سنوری  ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات تاوەکو ئێستا، ١٣٠ خێزانیان بە گروپ دەستگیرکردووە.


 ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خێزانانەی چەکدارانی داعش دەستگیریکردوون ئاوارەی ناوچەی دیرئەلزور بوون و زۆربەیان ژن و منداڵن پیاوەکانیان لە شەڕی سوریا لەدەستداوە".

 ڕیکخراوی خاچی سور نێودەڵەتی ئاماژەی بەوەداوە "ئێستا ئەو خێزانانە لە مەترسیدا دەژین ئەگەر هەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەکدرانی داعشەوە ڕووبەرووی کوشتن ببنەوە".

 ماوەی نزیکەی یەک مانگە شەڕێکی قورس لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات وەکو یەکێک لە دوا ناوچەکانی چەکدارنی داعش، لە نێوان هێزەکانی سوریای دیمکرات (هەسەدە) و چەکدرانی داعش ڕوودەدات، بە پێی ئامارەکانیش بێت ٣٧ کەس لە هێزەکانی هەسەدە و ٥٨ کەسیش لە چەکدارانی داعش کوژراون.
هـ ـ ر