شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی عێراقیی بڵاویكرده‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئه‌نجامده‌درێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ته به بڕیاردان له‌پشكی كورد له‌پۆسته وزارییه‌كانی نێو حكومه‌تی نوێی عێراق.
ڕۆژنامه‌كه واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به دیاریكراوی ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌ر له ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ، عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی بارزانی ده‌كات.
پێشتر فازیل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند، وه‌ك پارتی تێڕوانینی خۆیان له‌باره‌ی حكومه‌تی عێراقه‌وه داوه‌ته هاوپه‌یمانی چاكسازی‌و بنیاتنان.
پێشتر پارتی یه‌كێك بوو له‌و لایه‌نه كوردییانه‌ی په‌رۆشی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولایان له‌به‌غدا وه‌ستاوه.
ڕ . ج