وێنەیەكی دۆناڵد ترامپ لەكۆشكی سپی مشتومڕ دروستدەكات

جیهان

17/10/2018‌ 1663 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وێنەیەكی لە كۆشكی سپی هەڵیواسیوە، ئەوەش مشتومڕی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەتایبەتی لە "تویتەر" دروستكردووە.

وێنەكەی دۆناڵد ترامپ وێنەی دانیشتنێكییەتی لەگەڵ چەند سەرۆکێکی پێشووی ئەمەریکا و بە دیواری ژوورێكی كۆشكی سپی-دا هەڵواسراوە.

یەكێك لەو کەسانەی لە هەژماری خۆی لە تویتەر لە بارە وێنەکەوە نووسیوویەتی ناوی "Josh Billinson"ەو دەڵێت، "یا ئەڵڵا لەو هەڵواسینەی كۆشكی سپی".

هەروەها یەكێكی تر لەتویتەر بەناوی "Islegrlnfl" نووسیویەتی: ئەی لەو وێنەیە، هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد.

خاوەنی ئەژماری "ZombieMaster GhostDude" نووسیویەتی: ترامپ لەو وێنەیەدا، كە كەسێكی شێوە ئەفلام كارتۆنەكان دەركەوتووە.

وێنەكە ناوی "یانەی كۆماری"یە لەلایەن هونەرمەند ئاندی تۆماس كێشراوە.

هـ ـ ح