شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕووبه‌ڕوی فشاری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌بێته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت پشكیان له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی داهاتوودا هه‌بێت.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ڕوبه‌ڕوی فشاری سیاسی بوه‌ته‌وه، كه فشاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عێراقه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌نێو حكومه‌تی داهاتوودا پۆست وه‌ربگرن.
كه‌ناڵه‌كه ده‌شڵێت:"كێبڕكێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران‌و كه‌سانی نێو پارته سیاسیه‌كان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی پۆسته وزارییه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق كڕین‌و فرۆشتنی پێوه بكه‌ن".
عه‌ره‌بیه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه، "فشاره‌كانی سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشتوه‌ته ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان متمانه به‌حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌درێت، كه ئه‌و حكومه‌ته پێویستی به‌ده‌نگی 166 په‌رله‌مانتار ده‌بێت".
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، كه ده‌یه‌وێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر توانای لێهاتووی دروستبكات، له‌وپێناوه‌شدا ماڵپه‌ڕێكی بۆ پێشكه‌شكردنی سیڤی بۆ پۆسته‌كای حكومه‌تی نوێ كرده‌وه.
ڕ. ج