ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا تاوتوێی راگرتنی فرۆشتنی چەك دەكات بە سعودیە

جیهان

17/10/2018‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جیم ماكگۆڤەرن، بریكاری ویلایەتی ماساچووسیتس لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایگەیاند، پرۆژە بڕیاریكیان پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كردووە، و تیایدا داواكراوە بە هۆی رووداوی خاشقچییەوە تەواوی فرۆشتنی چەك و یارمەتییەكان بۆ سعوودیە هەڵپەسێردرێت.

جیم ماكگۆڤەرن، كە سەر بە دیموكراتەكانی ئەمەریكایە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، بە فەرمی پڕۆژە بڕیارەكەیان پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا كردووە.

ماكگۆڤن لە تویتەكەیدا رایگەیاندووە، "پرۆژە بڕیارێكم پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد كە تا ئەو كاتەی وەزیر پۆمپیۆ بۆی دەردەكەوێت، كە سعوودیە فەرمانی كوشتن یاخود دەستی لە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچییەوە نییە تەواوی كڕین و فرۆشتنی چەك و یارمەتییەكان بۆ سعوودیە هەڵپەسێردرێت".

هەرچەندە تا ئێستا ناوەڕۆكی پڕۆژە بڕیارەكە بۆ رای گشتی رانەگەیەندراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا شەش نوێنەری دیموكراتەكان و دوو نوێنەری كۆمارییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژە بڕیارەكە راگەیاندووە.
ه.م