نوری مالیكی دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار نابێت

عیراق

18/10/2018‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی "البنا" رایگەیاند، كە نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا لەپۆستی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەمێنێتەوە.

عامر فایز پەرلەمانتار لەهاوپەیمانییەكە رایگەیاند، نوری مالیكی خۆی خواستنی مانەوەی لەپۆستی جێگری سەرۆك كۆمار هەیە،  بۆیە بڕیاری هاوپەیمانی بینا ئەوەیە پشتگیری بكات.

عامر فایز راشیگەیاند، پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار یەكێكە لەپشكەكانی لیستی دەوڵەتی یاساو دەوڵەتی یاساش نوری مالیكی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی چوار شەممە سەرۆكایەتی كۆمار لەرێگەی مەرسومێكەوە، كە ئاراستەی وەزارەتی دادی عێراقی كردبوو، هەریەكە لەفوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشوو، سێ‌ جێگرەكەی، "نوری مالیكی، ئوسامە نوجێفی، ئەیاد عەلاوی" خانەنشین كرد.

هـ ـ ح