شارپرێس:
گۆڤارێكی فه‌ره‌نسی ئاشكرایكرد، سه‌ركرده‌ی گروپی داعش هێشتا زیندووه‌و شوێنی نیشته‌جێبوونیشی له‌سوریایه.
گۆڤاری لۆبوان-ی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاند، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابوه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدای سه‌ركرده‌ی گروپی داعش زیندووه‌و له‌شاری هه‌جین له دێره‌زوری سوریا نیشته‌جێیه.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ده‌وروربه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری فورات له‌سوریا، له‌ناوچه‌كانی سنوری نێوان عێراق‌و سوریا جێگیر بون، ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه له‌شه‌ڕه‌كانی ڕه‌ققه ڕزگاریان بوه".
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش گۆڤاری لۆبوان ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه بیانین و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌رده‌وامن له‌ڕیزه‌كانی داعش.
ڕ . ج