شارپرێس:
لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی قوباد تاڵەبانی کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کراوە و پاشان پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاندوە و ئەو کەسەی کە تەقەی کردوە دەستبەرسەریان کردوە و برودویانەتە ماڵی قوباد تاڵەبانی".
شارپرێس ئەوەی زانیوە "ئەو کەسەی تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەی قوباد تاڵەبانی کردوە ناوی (رەشاد جەبار خەیلانی)ە و لەبنەماڵەی هەمان ئەو کەسەیە کە ساڵی ڕابردو لەسەر فول لایتێک گەنجێکیان کوشت لەشاری هەولێر و تا ئێستاش ئەو تاوانبارە دەستگیر نەکراوە".
لەسەر ڕوداوەکەش سەرچاوەیەکی تایبەت بە شارپرێسی وت " ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕینی ئوتومبێلەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا لەناو شاری هەولێر، پاسەوانەکانی دەمەقاڵەو شەڕیان لەگەڵ گەنجێکدا بوە، بۆ ئەوەی روداوەکە پەرە نەسێنێو ەمەبەستی رادەست کردنی بەئاسایش، پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی گەنجەکە دەستگیر دەکەنو دواتریش کەسوکارەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە تەنها رادەستی هێزی ئاسایشی دەکەن، پاش ئەوەی هێزێکی ئاسایش دەچێتە شوێنی پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی، گەنجەکەی رادەست دەکەن".
شارپرێس ئەوەشی زانیوە "کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چەند کەسێکی پلە باڵای پارتی و هەروەها پارێزگاری هەولێریش چونەتە ماڵی قوباد تاڵەبانی لەشاری هەولێر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
ماڵپەری باس نیوزی نزیک لە پارتی لەسەر روداوەکە نوسیویتی "هێزەکانی ئاسایش لە شاری هەولێر، گەنجێکیان ڕزگار کرد کە لەلایەن پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانییەوە ڕفێندراوە و هۆشداریی توندیشیان پێ داون".
هـ ـ ر