ملیۆنان كەس بۆ یادی "چلەی ئیمام حسێن" سەردانی عێراق دەكەن

عیراق

29/10/2018‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ملیۆنان كەس لەچەند دەروازەیەكی سنوورییەوە، كە زۆرینەیان ئێرانین بۆ یادی "چلەی ئیمام حسێن" هاتوونەتە عێراق.

كازم عەقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن كەسی ئێرانی‌و بیانی لەرێگەی چەند دەروازەیەكی سنووری عێراق هاتوونەتە ناو خاكی وڵات، ئەوەش بۆ بەشداریكردن لە "چلەی ئیمام حسێن".

كازم عەقابی لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی راشیگەیاند، ئەو دەروازانەی زیارەتكەرانی لێوەهاتوون بریتیبوون لە "الشلامجە، والشیب، وزرباتیە"و فڕۆكەخانەكانی بەغداو بەسرە.

هەروەها رایگەیاندووە، زیارەتكارانی بیانیش لەدەروازەی "سفوان" هاتوونەتە عێراق، كە نزیكەی یەك ملیۆن لەو دوو ملیۆنەی هاتوونەتە عێراق، تەنیا لەدەروازەی "زرباتیە" بووە.

هـ ـ ح